وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند: سبهی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدهبێتهوه، دۆخی کەرکووک و ناوچەكانی ئیدارهی دهرهوهی ههرێمی كوردستان دهكات.
خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوویهتی، دهڵێت: بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەتە به کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پڕۆژەیەکمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە .
دهشڵێت: کەرکووک و ناوچەكانی ئیدارهی دهرهوهی ههرێمی كوردستان دیكه و دانشتووانەکەی رووبەڕووی قۆناغێکی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ ئەکرێت، رێگریگرتن لە تەعریب و پاراستنی مافی کوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەرکێکی نەتەوەی و نیشتمانیە.
شایهنی باسه لەماوەی ڕابردوودا كهركووك لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەراگرتنی زەوی کشتوکاڵی دانیشتیوانی کوردی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری ئەنجام درا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی پەیڕەکردنی ئەو سیاسەتەی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.