لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرت له‌سه‌ر دوو پێشنیازه‌یاسا ئاماده ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی كاروبارى یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان به‌رێوه‌چوو لەکۆبوونەوەکەشدا پێشنیازه‌یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق تاووتوێ كرا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازهیاساكهو ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى رێكاره یاساییه‌كانی خۆی وه‌رگرێ و بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی په‌رله‌مان تا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستكاریكردن و زیانگه‌یاندن بهتۆڕو بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، بۆئه‌وه‌ى ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت و رێكاره یاساییه‌كانی خۆى وه‌رگرێت و بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.