كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونى وه‌زیران ده‌ستى پێكردپێشووتر خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه‌له‌بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەی ئه‌مرۆدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان تایبەتە به کەرکووک وناوچەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پڕۆژەیەکمان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردوە.
راشیگه‌یاندووه كه کەرکووک و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دانشتووانەکانیان رووبەڕووی قۆناغێکی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ ئەکرێت، رێگریگرتن لە تەعریب وپاراستنی مافی کوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەرکێکی نەتەوەی ونیشتمانیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.