لیوا روكن حامد زه‌هیری،فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه كه پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی یاسا‌و سه‌روه‌ری وڵاتی عێراق.
حامد زه‌هیری دوای ئه‌وه‌ی به ئه‌ركێكی نوێ راسپێردرا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: سه‌روه‌ری ته‌نها بۆ یاسایه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌رووی وڵات و هێزه چه‌كداره‌كان و هێزی تایبه‌ت نییه .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: قۆناغێكی نوێ بۆ دیسپلین و مه‌شقی قورس و گوێ رایه‌ڵ بوون بۆ فه‌رمانه‌كان به‌بێ دوو دڵی ده‌ست پێده‌كات.
شایانی باسه دوێنی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، حامد زه‌هیری بۆ ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی هێزی تایبه‌ت راسپارد.
شایانی باسه ئه‌و ئه‌و هێزه تایبه‌تییه له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، ئه‌ركیان پاراستنی كۆشكی كۆماری و باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت و باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاو باڵیۆزخانه‌كانی بیانی و نێرده دیبلوماسییه‌كان ده‌بێت .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.