Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:19

عێراق بۆ مردنی میری کوەیت ماتەمینی راگەیاند

کوردستان TV
100%


بەبۆنەی كۆچی دوایی میری كوەیت حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30 ى 9 ى 2020  وەك رۆژی ماتەمینی راگەیاند 

نوسینگەی مسته‌فا كازمی  سەرۆك وەزیرانی عێراق  بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌  عێراق هاوخەمە لەگەڵ حكومەت و گەلی دۆست لە دەوڵەتی كوێتی دۆستدا

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  بەهۆی كۆچی دوایی شێخ سوباح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح ،  ئەم بۆنە ئازەربەخشەوە بڕیادرا  ئه‌مرۆ 30 ی 9 ى 2020  لە تەواوی عێراقدا  ماتەمینی گشتی بێت.


ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه‌  شێخ سوباح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح میری كوێت  لە تەمەنی 91 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

میری كوێت تەموزی ئەمساڵ، باری تەندروستی میری کوێت تێکچوو و بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی ئەمریکا کراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی،  ئێواره‌ی دوێنێش میدیاكانی كوێت بە فەرمی هەواڵی کۆچی دواییان بڵاوكرده‌وه‌.


وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.