سوپای عێراق، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری راگه‌یاند.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین، رۆژئاوای نه‌ینه‌وا و جه‌زیره ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له دۆڵی سه‌رسار باكووری رۆژئاوای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ست پێكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین و حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، پشتیوانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی جه‌نگییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش دابینكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.