ئەندامێكی شاندی كوردی لە لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو رایدهگهێنێت گفتوگۆكان بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامن، بەڵام بۆ جێگیركردنی پشكی ھەرێم لەو پڕۆژەیاسایەدا، پێویستە ھەرێم و بەغدا رێككەوتنی سیاسی بكەن.
زاگرۆس فەتاح، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاندگفتوگۆكانمان بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامن و، لە ئێستادا بۆ جێگیركردنی بەشەبودجەی ھەرێمی كوردستان چاوەڕێ دەكەین ھەرێم و بەغدا رێككەوتنێكی سیاسی بكەن و دواتر ئێمەش لە ڕووی تەكنیكییەوە كاری بۆ دەكەین و بەشەبودجەی ھەرێم لە بودجەی ساڵی داھاتوودا جێگیر دەكەین.
دهشڵێت ھەر كاتێك رێككەوتنی سیاسی كرا، ئێمەش ئامادەكردنی بودجەی ساڵی داھاتوو تەواو دەكەین.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵیش، كاریگەری لەسەر ئەنجامدانی رێككەوتنی سیاسی دەبێت بۆ بودجەی ساڵی داھاتوو.
ئاماژه بهوهش دهكات تاوەكو ئێستا رێككەوتنی سیاسی نەكراوە و چاوەڕێ دەكەین كە رێككەوتنی سیاسی بكرێت، بۆ ئەوەی ئەوكات ئێمەش كاری خۆمان تەواو بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.