Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:58

هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سێ تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراودا گیراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاژانسی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌وامی به‌دواداچوونه‌كانی هه‌واڵگرییدا، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی نه‌ینه‌وا له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، سێ تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش، داواكراوبوون.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌و سێ تیرۆریستیه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون له‌ به‌ناو یه‌كه‌ی پاڵپشتیكردنی گشتیی سه‌ربه‌ داعش كاریان كردووه‌.

ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌شت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ كه‌ له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستكه‌وتوون، كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی مووسڵی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌شت پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو و بڕێك ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ی تیایدابووه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.