Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:23

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی: ڕەوشی تەندروستی هەولێر زۆر ترسناکە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی رایده‌گه‌ێنێت رەوشی تەندروستی هەولێر زۆر ترسناکە، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات لەوانەیە رێژەی مردن زیاتر بەرز بێتەوە.

 
د. شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، لە نەخۆشخانەکەیان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش تەنها نەخۆشخانەی رزگاری ئێستا نەخۆشی کەمە ئەویش دەیانەوێت لەو نەخۆشخانەیە کۆرۆنا نەمێنێت، خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەش ده‌كات كه‌ لە لای ئێمە پرۆتۆکوڵێکی دیاریکراو هەیە، کە لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمەوە هاتووە، ئێمە تەنها جێبەجێی دەکەین لەگەڵ ئاگاداربوون و پێویستی ڕۆژانەی نەخۆش، لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان یان لە نۆرینگەکان کە دکتۆرەکان دەرمان و چارەسەری زیاتر دەنووسن لای هەموو خەڵک ئاشکرایە کە تا ئێستا چارەسەری کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.

 

باسی لەوەش ده‌كات كه‌ بەرەو وەرزی سەرما دەرۆین لەوانەیە ڤایرۆسەکانی وەرزی و نەخۆشیەکانی تریش کە هەوکردنەکانن کە لە زستان و سەرما تووشی مرۆڤ دەبن، لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە تێکەڵاویەک پەیدا بکەن و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵک، ڕەوشەکە زۆر بە مەترسیدار دەزانم و ڕەشبینیش نیم بەلام ئەمە ڕاستیەکانن و ئەوەی کە ڕوودەدات شتێکی گەورەیە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.