Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:06

لیژنەی دارایی راپۆرتی کۆتایی خۆی سه‌باره‌ت به‌دەروازە سنوورییەکان دەداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی ئامادەكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكه‌ بۆ دەروازە سنوورییەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/30، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبوه‌وە.

لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەكۆبوونەوەكەدا راپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكە بۆ دەروازە سنوورییەكان ئامادەكراو بڕیاره‌ ئاراسته‌ی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه‌ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت بەمەبەستی به‌دواداچوون و دۆزینه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چۆنیەتیی رێكخستنه‌وه‌ی دەروازە سنوورییه‌كان و باشتر كۆنتڕۆڵكردنی جووڵەی بازرگانی لەدەروازەكاندا.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.