Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 11:14

یه‌که‌مین به‌کرێگیراوی تورکیا له‌ پێکدادانه‌کانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا کوژرا

کوردستان TV
100%

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ چه‌كدارێكی سووری سه‌ر به‌ میلیشیاكانی توركیا له‌ پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا  به‌ گولـله‌ كوژراوه‌ .

هه‌روه‌ها روانگه‌ ده‌ڵێت: زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سووری سه‌ر به‌توركیا به‌شدارییان له‌جه‌نگی ئازه‌ربایجان كردووه‌،دوای ئه‌وه‌ی راسپێردرابوون كه‌ ئه‌ركی ئه‌وان ته‌نها پاراستنی كێڵگه‌كانی نه‌وته‌.

هه‌روه‌ها روانگه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی به‌كرێگیراوانی سووریا كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئازه‌ربایجان 320 چه‌كدار ده‌بن و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی توركیا گواستراونه‌ته‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌.

شایانی باسه‌ دوای ده‌ستپێكردنی پێكدادانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆكی توركیا، پاڵپشتی خۆی بۆ وڵاتی ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.