Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:52

سه‌در داوا له‌ گرووپه‌کان ده‌کات‌ نه‌چنه‌ ژێر فه‌رمانی ژماره‌یه‌ک له‌و گرووپ و فه‌رماندانه‌ی که‌ پێشتر به‌ ئاگری ئه‌وان داخبوون

کوردستان TV
100%

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌ێنێت، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، نابێت گه‌لی عێراق رووبه‌ڕووی جه‌نگ، بۆردومان و كوشتن بكرێته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و گوتی: سه‌رباری هه‌موو نیگه‌رانیه‌كانم بۆ هه‌مووان رایده‌گه‌یه‌نم خۆم یه‌كه‌م كه‌سبووم كه‌ شه‌ڕ و به‌رهه‌ڵستییم دژبه‌ بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق كرد و من كوڕی ئه‌و كه‌سه‌شم كه‌ له‌ مزگه‌وتی كوفه‌وه‌ دروشمی (نه‌خێر نه‌خێر بۆ ئه‌مریكا)ی گوته‌وه‌.

ئه‌وه‌شی گوتووه‌: كه‌ زۆربه‌تان له‌ژێر باڵ و فه‌رمانیی مندا دژبه‌ هێزی داگیركار تێكۆشاون و شه‌ڕتان كردووه‌، كه‌چی ئه‌مڕۆ گوماناتان له‌ به‌رگری و هه‌ڵوێستی من هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئامۆژگاری هه‌مووان ده‌كه‌م كه‌ به‌رگریكردن نه‌كه‌ن به‌ بازرگانیكردن و جیهادكردنیش نه‌كه‌ن به‌ سیاسیه‌ت.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌یدا داوای له‌ گرووپه‌كانی به‌رگریی كردووه‌ رووی تفه‌نگه‌كانیان كه‌ دژبه‌ دوژمنان به‌كاریان هێناوه‌، نه‌كه‌نه‌ گه‌لی عێراق و رایگه‌یاندووه‌ : له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، نابێت گه‌لی عێراق رووبه‌ڕووی جه‌نگ، بۆردومان و كوشتن بكرێته‌وه‌.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌شی گوتووه‌ :با پێكه‌وه‌ دژبه‌ بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ عێراق تێبكۆشین، بێ‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، جگه‌ له‌وه‌یش هه‌مووان له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ رق و كینه‌ چاویان بڕیوه‌ته‌ عێراق و دوژمنانمان پێ خۆش بكه‌ن له‌سه‌روویانه‌وه‌ هێزه‌كانی داگیركار و تیرۆریستانی داعش و گه‌نده‌ڵكاران.

له‌ كۆتاییدا موقته‌دا سه‌در داوای له‌ گرووپه‌كان كردووه‌ كه‌ نه‌چنه‌ ژێر فه‌رمانی ژماره‌یه‌ك له‌و گرووپ و فه‌رماندانه‌ی كه‌ پێشتر به‌ ئاگری ئه‌وان داخبوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.