باڵیۆزی 25 له عێراق رایانگه‌یاندووه كه رێز له گه‌ل و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه ده‌گرن و نیگه‌رانی خۆشیان نیشانداوه سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا .
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه كه مسته‌فا كازمی بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایشی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ 25 باڵیۆزی وڵاتان له عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه كه سوورن له‌سه‌ر سه‌پاندنی یاسا و چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق بپارێزن و گوتی: ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئاسایشی نێرده‌كانی دیپلۆماتی هه‌وڵی ده‌ده‌ن سه‌قامگیری عێراق بشڵه‌ژێنن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی تێكبده‌ن.
باس له‌وه‌شكراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌ی گوتووه :ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه ته‌نها نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراقی نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانیش بوونه‌ته قوربانی كه له‌نێویاندا ژماره‌یه‌ك منداڵ هه‌ن، جگه له‌وه‌یش دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه دابنێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش رێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌سانی ده‌رچوو به‌و كردانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن زیان به ناوبانگی عێراق ده‌گه‌یه‌نن و سووكایه‌تی به ئیراده‌ی گه‌لی عێراق، مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینیی، پڕۆسه‌ی سیاسی و رۆشنبیری ده‌كه‌ن و گوتی:حكوومه‌ت عێراق به‌رپه‌رچی كه‌سانی ده‌رچوو له یاسا ده‌داته‌وه، كار ده‌كات بۆ پاراستنی نێرده‌كانی دیپلۆماتی و كۆتایی هێنان به ناكۆكیی و تیرۆر، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابووریی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه لای خۆیانه‌وه باڵیۆزه‌كان، پاڵپشتی وڵاته‌كانیان له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ عێراق دووپات كردوووته‌وه و رایانگه‌یاندووه كه رێز له گه‌ل و سه‌روه‌ریی عێراق ده‌گرن، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆشیان نیشانداوه سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی.
باڵیۆزه‌كان هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوه له‌و رێوشوێنانه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق بۆ رێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و راوه‌دوونانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه گرتوویه‌ته‌به‌ر و داوایانكردووه كه حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاوی زیاتر له‌وباره‌وه بنێت به تایبه‌تیش بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.