Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:23

له‌ ماوه‌ی مانگێکدا سێ به‌ندکراوی کورد له‌ به‌ندینخانه‌کانی ئێران له‌سێداره‌ دراون

کوردستان TV
100%

 لە ماوەی مانگی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتێمبه‌ری ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە، برووجێرد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

لە کۆی ئەو سێ کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، دوو کەسیان تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ)  و کەسیکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٢ حاڵەت بووە، لە پارێزگای لوڕستان تۆمار کراوە و کەسێک لە پارێزگای ئورمیە لە سێدارە دراوە.

hengaw.net

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.