Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:09

له‌ عێراق 3385 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا 4691 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌  2020/9/30 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4691 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ 3385 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

ڕاشیگەیاندووە، 59 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشه‌ 9181 كه‌س.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووه‌، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 362 هەزار و 981 کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 181 کەس گیانیان لەدەستداوە و 292 هەزار و 197 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.