هونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) گۆرانی بێژ و سروود بێژ، ماوه‌یه‌كه تووشی نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن بووه، له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
(كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) خاوه‌نی چه‌ندین سروودی نیشتیمانییه له هه‌مانكاتدا كادیری راگه‌یاندنی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستانه و ئێستا به هۆی نه‌خۆشی ئازاره‌وه ژیان به‌ڕێ ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) له 1964 له گه‌ڕه‌كی بڵاغی شاری كه‌ركوك له دایك بووه باوكی ناسراوه به (عه‌بدولڕه‌حمان ئاسنگه‌ر) بنه‌ماڵه‌كه‌یان به گشتی به ئاسنگه‌ر ناسراون.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی بێكه‌س و سه‌ركوتن دواتر ئه‌سیری تێكه‌ڵاو ته‌واو كردووه ناوه‌ندی له قوتابخانه‌ی زێوه‌ر ته‌واو كردووه ده‌رچووی ناوه‌ندییه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1979 له ئاهه‌نگی قوتابخانه له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ گۆرانی ووتوه پاش هه‌وڵدان و به‌رده‌وامی و ماندوو بوونێكی زۆر ئاشنا بووه به هونه‌ر و ئاواز و گۆرانی و مقامات.
ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ پۆلێك له هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك تیپی مۆسیقای ئه‌سیری داده‌مه‌زرێنن "ساڵی 1992 یه‌كه‌م به‌رهه‌می بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی (مه‌تۆره)" ئه‌م گۆرانییه ناوبانگێكی باشی ده‌ركرد و بووه هۆی به‌رده‌وام بوونی له هونه‌ر.
ساڵی 1994 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی هونه‌ری خۆی بڵاو كرده‌وه به حه‌وت گۆرانی و پارچه موزیك له‌هه‌مان ساڵ له‌به‌ر بارودۆخی شه‌ڕی ناوخۆ چووه‌ته شاری دهۆك "ساڵی 1995 له شاری دهۆك له‌گه‌ڵ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان گۆرانی (مۆمی ته‌مه‌ن) له هۆنراوه و ئاوازی خۆی بڵاو كردۆته‌وه" هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می تری تۆمار كرد.
له بواری سروودیشدا خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شۆڕشگێڕی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له بواری ئاواز دانانیش بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئاوازی داناوه، خاوه‌نی زیاتر له (65) به‌رهه‌می سروود و گۆرانییه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له هۆنراوه و ئاوازی خۆیه‌تی، له 1997/9/17 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنكار (فێنك نه‌جمه‌دین قادر) كردووه خوشكی هونه‌رمه‌ند (شاهین نه‌جمه‌دین) دوو كوڕیان هه‌یه به ناوی (هـێـڤی و داسـتان).
له لێداوانێكی تایبه‌تدا هونه‌رمه‌ند (كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان) رایگه‌یاند: سوپاسی پشتگیریی و ھاوكاریی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێم، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و كوردستان TV ده‌كه‌م.
به ناوى هاورێ و هاوكارانت له ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ت بۆ ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.