وەزیری دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند: پاشەکشە یان داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئاماژەیەکی خراپە بۆ عێراقییەکان.
دوانیوەڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بە پێشهاتەكان لە عێراق دوا و گوتی: حكوومەتی عێراق زنجیرەیەك رێوشوێنی بۆ پاراستنی نێردەكانی دیپلۆماتی گرتووەتەبەر و عێراق خۆشحاڵ نییە بە كشانەوەی ئەمریكا لە بەغدا.
دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای لە ئیدارەی ئەمریكا كرد كە چاو بە بڕیارەكەیدا بخشێنێتەوە، بە تایبەتیش داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئاماژەیەكی هەڵە دەبێت بۆ گەلی عێراق و چونكه ئێمه نیگه‌رانین به‌و بڕیاره.
وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: هێشتا عێراق له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش دایه ئێمه پێویستیمان به هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكایه.
گوتیشی: حكوومەتی عێراق به جدی كار له‌سه‌ر پاراستنی گیانی دبلۆماتكاران ده‌كات، هه‌ر گرووپێك زیان به دبلۆماتكاران بگه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌مان لێ بێ ده‌نگ نابێت و ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: سەردانەکەم بۆ ئێران بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر هێرشی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، ئێران رەتیکردەوە پەیوەندیی بەو گرووپە چەکدارانەوە هەبێت کە هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانە
و نێردە دیپلۆماسییەکان له عێراق، گوتیشی: ئێران بەڵێنیاندا کە هاوکاربن بۆ پاراستن و رێزگرتن لەسەر سەروەری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.