به بڕیاری سهرۆك وهزیران ژمارەیەك ئەفسەری پلە باڵای هەواڵگری عێراقی لەسەر كارەكانیان دوور دەخرێنهوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هێرشە مووشەكییەكانی ناو شاری بەغدا دێت.
ئەمڕۆ چوارشهممه میدیاكانی عێراق ئەو نووسراوەیان بڵاوكردەوە كە ئاماژە بەوە دەدات له رۆژانی رابردوو مستەفا كازمی وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی چەند ئەفسەرێكی پێشكەوتووی هەواڵگریی عێراقی داوە.
ئهم بریارانهی كازمیش دوای ئهوه دێت، چهند مووشەكێك ئاراستهی ناوچەی رەزوانیەی بەغدا هات، كە لە ئەنجامدا حەفت ئەندامی خێزانێك بوونه قوربانی.
له نووسراوهكه ئاماژه بهوهكراوه، چوار ئەفسەری باڵای هەواڵگریی عێراق لەسەر كارەكانیان دوور خراونەتەوە، بە زۆرییش ئەوانەن كە پەیوەندییان بە سەركردایەتیكردنی هەواڵگریی ناوچەی رەزوانیە و دەوروبەری ههبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.