بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، دهستگیركردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەرهكانی راگهیاند، بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری لەجۆرەکانی (هێرۆین ـ حەشیش ـ کریستاڵ ـ جامایکا) پێبووه خهڵكی ئێرانه.
له ڕاگهیهنراوێكیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان هاتووه، ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکریێت بە ناوی ( أ ـ ع ـ م ) کە خەڵکی (ئێران ) و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( هێرۆین ـ حەشیش ـ کریستاڵ ـ جامایکا) لەگەڵ ( 12 شیت حەبی هۆشبەری سۆمادریل و ئێکس ) و بڕی 2960000 دوو ملێۆن و نۆسەد و شەست هەزار دیناری ساختەی عێراقی و 100 دۆلاری ئەمریکی ساختە لەگەڵ بڕێکی تر لە پارەی چاپی کۆنی عێراقی هەروەها کۆمپیوتەر و جیهازێکی پرێنتەر کە پارە ساختەکەی پێ چاپ ئەکرد لەگەڵ ژمارەیەك چەقۆی گەورە و چەن پایپێك و هەندێك کەرەستەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.