Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:39

بێژه‌رو پێشکه‌شاری کوردستان تیڤی کامیران مه‌رعی به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و بێژه‌رو پێشكه‌شكاری كوردستان تیڤی كامیران مه‌رعی  به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ كامیران مه‌رعی پێشكه‌شكاری دیاری كوردستان تی ڤی له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر گیانی له‌ ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری دهۆك به ‌ڕێ كرا.

كامیران مه‌رعی پێشتر پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كانی مێرگوچیمه‌ن و به‌یانی باشی كوردستان تی ڤی بووه‌ و له‌و دوایانه‌شدا بڕیاربوو به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكێی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كوردستان تی ڤی پێشكه‌ش بكات.

كامیران مه‌رعی كه‌ پێشتر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری بیرو ماكازین بووه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ پۆستیدا له‌ حه‌ڤده‌ی ئه‌م مانگه‌ نووسیویه‌تی، به‌پشتیوانی خودای گه‌وره‌ و هاڤاڵانی دڵسۆزی سه‌ته‌لایتی كوردستان و سه‌نته‌ری بادینانی سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ دهۆك چاوه‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی مه‌زنی پێشبڕكێی هونه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ دهۆك بن.

كامیران مه‌رعی ساڵی 1976 له‌دایك بووه‌ و دوو منداڵی له‌ دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌، به‌شی ده‌رهێنانی له‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی دهۆك ته‌واوكردووه‌ و كاری بۆ ژماره‌یه‌ك ته‌له‌ڤزیۆن و رۆژنامه‌ی كوردستان كردووه‌ و ساڵی 2000 وه‌كو پێشكه‌شكار هاتووه‌ته‌ كوردستان تی ڤی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.