Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:26

زانکۆی سەڵاحەددین: 4ی ئۆکتۆبه‌ر، ساڵی نوێی خوێندن لەنێو هۆڵەکان دەست پێدەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە رێککەوتی چواری ئۆكتۆبه‌ر، ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 لە زانکۆکە دەست پێدەکات.

سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین ئاگادارینامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ ئەنجوومەنی زانکۆکەیان بڕیاریداوە خوێندنی ساڵی 2020-2021 له‌ رۆژی یەکشەممە رێککەوتی چواری تشرینی یەکەم، لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەست پێبکات.

رۆژی 29ی ئابی رابردوو، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ماوەی نێوان بیستی ئەیلوول تاوەکو چواری تشرینی یەکەم دەست پێبکات، بەشێوەیەک زانکۆکان سەرپشک کرابوون و دەسەڵاتیان پێدرابوو لە نێوان ئەو دوو رێكکەوتە رۆژێک بۆ دەستپێکردنى وه‌زری نوێی خوێندن دەستنیشان بکەن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا پێشتریش زانكۆی كۆیه‌ بڕیاریدا له‌ هه‌مان ڕێككه‌وت خوێندنی ناو هۆڵه‌كان ده‌ستپێبكات.

سیستمى خوێندنیش بەشێوەی خوێندنى ئاوێتە ده‌بێت واته‌ به‌ هه‌ردووجۆری ئۆنلاین و له‌ نێو هۆڵ.

لە چوارچێوەی رێککارەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌ ناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردووه‌وه‌، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان راگیرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.