ئه‌مشه‌و چه‌ند موشه‌كێك له شاری هه‌ولێر نزیك گوندی گردەچاڵ، كه‌وته خواره‌وه، به دووری پێنج كیلۆمه‌تر له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دووره.
بەپێى زانیارییەکان، موشەکەکان لە نزیک كه‌مپی ئاواره‌كان لە گردەچاڵ نزیك گوندی گه‌زنه، کەوتونەتە خوارەوە و بەشێک گوندی گرده‌چاڵ هەستیان بە دەنگەکەى کردووە ئاگری له پوش و پاوانی ناوچه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
شایه‌تحاڵێك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌م موشه‌كانه‌ی كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به دووری پێنج كیلیۆ مه‌تر له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه دووره، گوتیشی: یه‌كێان له رۆژئاوای هه‌ولێر كه‌وتۆته‌وه ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له نزیك گوندی گه‌زنه هیچ گیانی نه‌بووه گوتیشی: ده‌نگی به‌رزیشی لێوه‌هاتووه كه‌مپی ئاواره‌كانیش له‌وێ نزیكن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هیچ موشه‌كێك له نێوه فڕۆكه‌خانه نه‌كه‌وتۆته خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی كه له شایه‌تحاڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ی وه‌رگرتووه رایانگه‌یاندووه ئه‌و موشه‌كانه له نزیك خازر ئاراسته‌ی هه‌ولێر كرابێت.
گوتیشی: هێزێكی ئه‌منی زۆر له‌وێ بڵاوه‌ی پێكراوه، فڕۆكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانیش له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سوورێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.