Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:16

دژه‌ تیرۆری کوردستان: ئه‌و موشه‌کانه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ئاراسته‌ی هه‌ولێر کراون

کوردستان TV
#7
100%

دژه‌ تیرۆری كوردستان زانیاری وردی له‌ باره‌ی ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ هه‌ولێركرابوون بڵاو كرده‌وه‌

دژه‌ تیرۆرى كوردستان بڵاوى كرده‌وه‌ كاتژمێر 8:30ى ئه‌م شه‌و له‌ سنوورى گوندى شێخ ئه‌میره‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وایه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ 6 مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژراون، به‌ڵام دوور له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ چۆڵه‌وانى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و دوو له‌و مووشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه‌

هه‌ر له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه‌ موشه‌كه‌كان هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌

له‌ لایه‌كى دیكه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ى خازرى سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند ئاڵۆزى و شه‌ره‌ ته‌قه‌ له‌ نێوان سوپاى عێراق و میلیشیا چه‌كداره‌كانى جێگیر له‌و ناوچه‌یه‌ دروست بووه‌ له‌ ئێستادا رێگه‌ى چوون بۆ هه‌ولێر به‌ خۆڵ به‌ربه‌ست كراوه‌

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.