وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی هێرشه موشهكهكانی ههولێر دهكات و رایگهیاند: ئهو موشهكانه له گوندی برطله، ئاراستهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر كراون، هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
کاتژمێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە، موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.
لە کاتێکدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فدرالی دەکەین دەست بە جێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
2020/9/30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.