Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:16

سه‌رۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شڤان شێخۆ کرد

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شڤان شێخۆ كارگێڕی لقی 8ـی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی خوالێخۆشبوو و ته‌واوی دۆست و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شڤان شێخۆ

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (شڤان شێخۆ) كارگێڕی لقی 8ـی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستانم بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی خوالێخۆشبوو شڤان شێخۆ و ته‌واوی دۆست و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.

له‌ خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
30ـی ئەیلوولی 2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.