مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگهیاند: بە تووندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم.
بهرێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، حکومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان و وەڵامی تووندی دەبێت.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی قسەم کردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەکە کردووە.
شایهنی باسه ئهم تویتەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان دوای ئهمه هات، ئهمشهو کاتژمێر 8:30 ، شەش موشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە، موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.