توێژه‌و چاودێرى سیاسى عێراقى باسل ئه‌لكازمى له لێدوانێكى بۆ كوردستان تیڤى ئاماذه‌ى بۆ ئه‌و هێرشه موشه‌كیه كرد كه شه‌و ى رابردوو ئاراسته‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرى پایته‌خت كرا گووتى: هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ى به‌م كاره هه‌لساون هه‌مان ئه‌و گروپانه‌ن كه شه‌وانه فرۆكه‌خانه‌و بالیۆزخانه‌كانى به‌غدا موشه‌كباران ده‌كه‌ن .
گوتیشى: ئه‌وان ده‌یانه‌وه‌ێ شك و گومانه‌كان له خۆیان به دوور بگرن و ئه‌من و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانیش تێك بده‌ن و ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و تونێلێكى تاریك ببه‌ن هه‌روه‌ها به هه‌ر هۆكارێك بێت ده‌یانه‌وێت به هێرشه‌كانیان دۆخه‌كه به‌ره‌و خرابتر ببه‌ن به‌ڵام ئه‌و پرسه له‌لاى خه‌ڵكى ئاسایى عێراق ئاشكرایه و هاووڵاتیان هه‌موو شتێك تێده‌گه‌ن و ده‌زانن ئه‌و ئاڵۆزییه له كوێوه سه‌ر چاوه‌ى گرتووه
كازمى گوتیشى: ئه‌و گروپانه‌ى هێرشه‌كانیان ئه‌نجامدا ده‌زانن هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ساڵه ئه‌من و ئاسایشى جێگیره و خه‌ڵك ئاسووده‌یه خۆشیان كه‌وتونه‌ته ته‌نگه‌به‌رێكى سیاسى و سه‌ربازى بۆیه له رێگه‌ى گروپه میلیشیاكانیان ده‌ست بۆ تێگدانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان درێژ ده‌كه‌ن هه‌ڵده‌ستن به موشه‌كبارانى ئه‌و ناوچانه .
هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه له ده‌ره‌وه‌ى عێراق پلانیان بۆ دارێژراوه ده‌یانه‌وێت عێراق بكه‌نه مه‌یدانى ململانێى نێوده‌وله‌تى و كردنه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌كى فراوانترى سه‌ربازى وه له رێگه‌ى ئه‌و كرده‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به ده‌ره‌وه‌ى عێراقن خؤيان بزر بكةن و هه‌رئه‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێت عێراق له ده‌وڵه‌تێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى دابماڵن و بیكه‌ن به مه‌یدانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێى نێو ده‌وڵه‌تى .
سه‌باره‌ت به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كازمى گوتى: ئێمه دڵنیان حكومه‌تى هه‌رێم ئازایانه رووبه روى ئه‌و گروپه تیرۆریستان ده‌بێته‌وه به ده‌ستێكى پۆڵاین لێیان دێته ده‌ست و ناهێڵێت زیاده‌ره‌وى له ده‌ستدرێژىیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌من و ئاسایشى هاوڵاتیان و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم پیاوى به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تن روبه‌رویان ده‌بنه‌وه .
له كۆتایدا كازمى گوتى پێویستى حكومه‌تى عێراق به ئه‌ركى خۆى هه‌ڵبستێ و له رێگه‌ى یاسا‌و هێزى ده‌وڵه‌ت قه‌لاچۆى ئه‌و هێزه ده‌رچوانه له یاسا بكات ئه‌من و ئاسایش بۆ هاوڵاتیان فه‌رهه‌م بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.