Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:48

که‌ناڵێکی ئه‌مریکی : حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا کردووه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری باڵا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك میلیشیای ئێران له‌چوارچێوه‌ی یادی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ كه‌ناڵی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا حزب و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌.

شایانی باسه‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ نوێنه‌ری حزبه‌ ئیسلامییه‌كان و میلیشیاكانی پاڵپشت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێك هاتوون كه‌ دیارترینیان رێكخراوی به‌درو میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق – ن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: گڕووپێك له‌لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در،به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در هه‌مان هه‌نگاویان ناوه‌و مه‌به‌ستیش لێی ئاماده‌كارییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا .

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م گڕووپانه‌ ده‌یانه‌وێ یاده‌كه‌ بقۆزنه‌وه‌و هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.