لهراگهیاندراوێكدا قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه له‌بازگه‌ی دێگه‌ڵه 23 تۆن مریشكی به‌ستو لەناو بارھەڵگرێک ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا كه خاوەنەکەی ھەوڵیداوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەربازی پارێزگای ھەولێری بکات
قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەپێى رێنماییەکانى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی كوردستان هاوردەکردنى ئەو جۆرە مریشکە رێگە پێنەدراوە، ئەمەش لەپێناو پاڵپشتى کردنى بەرهەمى ناوخۆیى.
له‌به‌شی كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ، لەسەر ئەم کەیسە ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر دەست بەسەر بارھەلگرەکەدا گیراو ،پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ خاوەنەکەی رێکخرا ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆلینەوە کرا ...
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.