بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ی سه‌دا 31 چاره‌سه‌رێكی دروست نییه‌و چاره‌سه‌ری دیكه‌ن هه‌ن كه ده‌تواندرێت په‌نای بۆ ببردرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه سه‌باره‌ت به دزه‌كردنی پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی فه‌رمانبه‌ران به رێژه‌ی سه‌دا 31 ده‌ڵێت: په‌نابردنه به‌ر ئه‌م كاره چاره‌سه‌رێكی دروست نییه‌و چاره‌سه‌ری دیكه‌ن هه‌ن كه ده‌تواندرێت په‌نای بۆ ببردرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی فه‌رمی گوتی: وڵات ده‌توانێ خه‌رجییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه‌و داهاته‌كانیشی رێك بخاته‌وه .
هه‌روه‌ها گوتیشی: داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ده‌بێ مانگانه له تریلیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بێت، كه‌چی به‌ده‌ستهێنانی 200 ملیار دینار راده‌گه‌نرێت، كه ده‌كاته سه‌دا 20 ی بڕه راسته‌قینه‌كه .
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشیكردۆته‌وه كه دروست نییه په‌نا ببردرێته به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسه له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه فه‌رمانبه‌ر 45 رۆژ جارێك مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.