Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:20

هه‌وڵی دامه‌زراندنی کارگه‌یه‌کی ڕیسایکلین ده‌درێت

به‌مه‌به‌ستی سوود بینینه‌ له‌ پاشماوه و زبڵه‌كان
زبڵ
کوردستان TV
#7
100%

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاسپێردراوه‌ بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی ڕیسایكلین له‌ زبڵخانه‌ی كانی قرژالة له‌ هه‌ولێر.

سیامه‌ند كه‌ریم، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: وه‌زیری شاره‌وانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر هاوكار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌ پارێزی سه‌ردانی زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌یان كرد له‌ هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی دانانی پڵانێك بۆ دروستكردن و دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌یكی ڕیسایكلین.

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو ئێستا زبڵخانه‌كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پیسكردنی ژینگه‌ نه‌ماوه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیر و ژێرخاك كردنی زبڵه‌كان بۆیه‌ ئێستا پلانێكی دیكه‌مان هه‌یه‌ ئه‌ویش دامه‌زراندنی كارگه‌ی ریسایكلینه‌ بۆئه‌وه‌ی سوود له‌ پاشماوه‌ و زیڵه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بیره‌كان سیامه‌ند كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: نزیكه‌ی سه‌د بیر لێدراون كه‌ گازی میثان ده‌رده‌ات ئه‌مه‌ش له‌ داهاتوو ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سوودی لێ وه‌ربگیرێت.

به‌پێی ئاماره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ڕۆژانه‌ بڕی زیاتر له‌ دوو هه‌زار تۆن زبڵ و پاشماوه‌ له‌ هه‌ولێر كۆده‌كرێته‌وه‌ و له‌ زبڵخانه‌ی كانی قرژاڵه‌ ژێر خاك ده‌كرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.