لهراگهیاندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات و رایدهگهێنێت كه‌ته‌واوی به‌شه‌كان و ڕاوێژكارییه‌كان ده‌كرێنه‌وه
نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری زۆرکەم بووتەوە بڕیاڕدرا هەموو بەشەکان و ڕاوێژکاریەکان بکرێنەوە بۆ پێشوازی کردن لە نەخۆشان
نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كهلهرێككهوتی 3 ى 10 ى 2020
پێشوازی لهنهخۆشان ده‌كرێت
ده‌شڵێت پێویسته هاوڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەکان لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ نەخۆشخانە به‌م شێوه‌یه:
1- نەخۆش یەك هاوەڵی لەگەڵ بێت
2- دەمامك و دەستکێش بەکاربێنن
3- زوو زوو دەستەکانتان بشۆن
4- قەرەباڵغی بەهیچ شێوەیەك دروست مەکەن
5- ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبوو سەردانی نەخۆشخانە مەکەن
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.