شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هۆشداری دا له هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا كه له‌وانه‌یه رۆژانه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بگاته 10 هه‌زار تووشبوو.
جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌ی سباح-ی فه‌رمی راگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عێراق له‌مانگی 11 و 12 ی داهاتوو شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا به خۆیه‌وه ببینێ و له‌وانه‌یه ژماره‌ی تووشبووان بگاته 10 هه‌زار تا 20 هه‌زار تووشبوو،كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: شانهكهمان میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌رپرسانی بواره‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا بكرێت.
جه‌واد موسه‌وی گوتیشی: ئه‌گه‌ر له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا زیادی كرد‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌یتوانی ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوو وه‌ربگرێت، ئه‌وه ده‌كرێ جارێكی دیكه كار به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ته‌واو له عێراقدا بكرێته‌وه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.