Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:25

ڤیدیۆ ... ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

لە گەڕی چوارەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ڤەلەد وەلیدی میوانی بردەوە

 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەمی یاریەكە بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوپێنجدا، ڤینیسیوس جونیۆری بەڕازیلی تاكە گۆڵی بردنەوەی یانەی شاهانەی لە یاریەكە تۆماركرد

 بەم ئەنجامەش ڕیال مەدرید كە یاریەكی دواخراوە ماوە، دووەم سەركەوتنی لەسەریەكی لەم وەرزەی لالیگا بەدەستهێناو كۆی خاڵەكانی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە حەوت خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای هەریەك لە یانەكانی خیتاڤی پێشەنگ و ڤالێنسیای دووەمی ڕیزبەند دێت
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.