Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:18

ڤیدیۆ ... ئینته‌رمیلان سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر بێنێڤینتۆ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی یەكەمی خولی تۆپی پێی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان سەركەوتنێكی گەورەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی بێنێڤینتۆی میوانداری بردەوە كە لەم وەرزەدا گەڕاوەتەوە ڕیزی یانە پلە یەكەكان

 لە یەكەم خولەكی یاریەكەدا، ڕۆمیلۆ لوكاكوی بەلجیكی گۆڵێكی بۆ ئینتەر تۆماركرد، پاشان ڕۆبێرتۆ گالیاردینی گۆڵی دووەمی تیپی میوانی لە خولەكی بیستوپێنج بەدەستهێنا، سێ‌ خولەك دواتر لوكاكو گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی نیراتزۆری تۆماركرد، لەو لاشەوە جیانلوكا كابراری هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌میر هاندانۆڤیچی گۆڵپارێزی ئینته‌ری قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ بێنێڤینتۆ لە خولەكی سیی و چوار بەدەستهێناو جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە


لە خولەكی چلودووشدا، ئەشرەف حەكیمی مەغریبی گۆڵی چوارەمی ئینتەری تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی حەفتاویەكیشدا، لاوتارۆ مارتینێزی ئەرژەنتینی میوانەكانی كردە خاوەنی گۆڵی پێنجەم، دوای پێنج خولەكی دیكەش جیانلوكا كابراری گۆڵی دووەم خۆی و تیپی میوانداری بەدەستهێنا

 بەم ئەنجامەش ئینتەرمیلان دووەم سەركەوتنی لەسەریەكی لەم وەرزەی سێریا ئەی تۆماركردو كۆی خاڵەكانی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە شەش خاڵ، بێنیڤینتۆش یەكەم یاری لەم وەرزەی خولەكەی دۆڕاند 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.