Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:23

ڤیدیۆ ... بایرن میونشن نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


یانەی بایرن میونشن نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بۆ تۆپی پێ‌ بەدەستهێنا، ئەویش بە بردنەوەی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ

 یاریەكە لە یاریگای ئێلیانز ئارینا لە شاری میونشن بەڕێوەچوو، یاریزانانی بایرن هەر لە سەرەتاوە بە فشارێكی توندو چەندین هێرشی یەك لە دوای یەك بۆ سەر گۆڵی دۆرتمۆند دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو لە خولەكی هەژدەدا، یاریزان كۆرینتین تۆلیسۆ گۆڵێكی بۆ تیپە باڤاریەكە تۆماركرد، پاشان تۆماس مۆلەر گۆڵی دووەمی بایرنی لە خولەكی سیی و دوو به‌ لێدانی سه‌ر بەدەستهێنا

لەو لاشەوە جولیان براندیت گۆڵێكی بۆ دۆرتمۆند لە خولەكی سیی و نۆ تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی لە گێمی یەكەم كەمكردەوە، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوپێنجیشدا، ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی گۆڵی دووەم و بەرامبەری زەردەواڵەكانی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، بەڵام یاریزانانی بایرن بەم ئەنجامە ڕازی نەبوون و لە خولەكی هەشتاودوودا، جۆشوا كێمیچ گۆڵی سێیەم و بردنەوەی باڤاریەكانی تۆماركرد

 بەم بردنەوەش بایرن میونشن نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بۆ هەشتەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێناو پێنجەم نازناوی لە ڕكابەریەكانی ئەم وەرزە لە داوی نازناوەكانی خول و جامی ئەڵمانیاو چامپیۆنس لیگ و جامی سوپەری ئەوروپا بردەوە -

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.