Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:28

ڤیدیۆ ... مانچستەرسیتی ‌ گەیشتە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەرسیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ‌ گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە

 لە قۆناغی شازدەدا، مان سیتی سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی بێرنلی میوانداری بردەوە

 لە گێمی یەكەمدا، مان سیتی بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان ڕحیم ستێرلینگ لە خولەكی سیی و پێنج تۆماریكرد، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلونۆشدا، ڕەحیم ستێرلینگ گۆڵی دووەمی خۆی و تیپی میوانی بەدەستهێنا، پاشان هێرشبەری ئیسپانی فیران تۆرێس، سیتیزێنزی لە خولەكی شەستوپێنج كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم،

 بەم بردنەوەش مان سیتی خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.