لە قۆناغی شازدەی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ، یانەی مانچستەریونایتد بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی برایتۆنی میوانداری بردەوەو ئەویش بە هەمان شێوە گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی
لە خولەكی چلوچواردا، ناوەڕاستكاری سكۆتلەندی سكۆت ماكتۆمینای سوودی له لێدانێكی ڕاستهوخۆ وهرگرت و گۆڵێكی بۆ مان یونایتد به لێدانی سهر تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە بەردەوامی هێرش و فشارەكانی ئەهریمەنی سوورو لە خولەكی حەفتاوسێدا، خوان ماتای ئیسپانی گۆڵی دووەمی تیپی میوانی بەدەستهێنا، دواتر پۆل پۆگبای فەڕەنسی مان یونایتدی لە خولەكی هەشتا به لێدانی ڕاستهوخۆ كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم
بەم بردنەوەش مانچستەریونایتد خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی كاراباو كەپ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.