Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:26

ڤیتامین دی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە

ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خانەكانی بەرگری لەخوێن
کوردستان TV
100%

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی دەركەوتووە ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی یان هەیە كەمتر ڕووبەڕووی مەترسی گیان لەدەستدان و دەركەوتنی نیشانەی قورسی تووشبوون دەبنەوە.


لە لێكۆڵینەوەیەكدا كەلەلایەن كۆلیژی پزیشكی زانكۆی بۆستنی ئەمریكی ئەنجام دراوە دەركەوتووە بوونی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خانەكانی بەرگری لەخوێن و پەیوەندی هەیە بەكەمبوونەوەی ئاستی هەوكردنی پەیوەندیدار بەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا چاودێری 235 تووشبووی كۆرۆنا كراوە كەداخڵی نەخۆشخانە كراون و دەركەوتووە ئەو تووشبووانەی ڕێژەی پێویستی ڤیتامین دی یان هەبووە لە 51% مەترسی گیان لەدەستدانیان كەمتربووە بەراورد بەو تووشبووانەی ڕێژەی ئەو ڤیتامینەیان كەم بووە.

سەرچاوە/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.