نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كیه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه
له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه ، کاتژمێر ۸:۳٠ی شەوی ڕابردوو گرووپێکی تێکدەر شەش مووشەکی لە ناوچەی بەرتڵەی پارێزگای مووسڵەوە، ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر کرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێکیان نەبوو.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ ڕێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت ، دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەموو عێراق و هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق، هەروەها دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین لەو دۆخە خراپە ئابوورییەی بەهۆی په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان و جیهاندا هاتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن دوژمنی هەموو عێراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاریان ببنەوە و ڕووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه، ئێمەش بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمى ئامادەی هەموو هاوکارى و پشتگیرییەکین كه دڵنیاین له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیردا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.