Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:25

تاپۆکردنی 6 هەزار پارچە زەوی لەهەولێر ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%


فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و عەبدلواحد ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تاپۆکردنی شەش هەزار پارچە زەوییان ڕاگەیاند.

 سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: لەهەفتەى ئایندەوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی تاپۆ بکەن مامەڵەی کۆتایی تاپۆکردنی زەوییەکانیان بکەن.

ئاماژەى بەوەشدا، پێشتر نزیکی ١٢٠ هەزار پارچە زەوی هەبوو کە تاپۆ نەکرابوون، کە نزیکی ٦٥ هەزاری لێ تاپۆ کرا، یٔەمڕۆش شەش هەزاری دیکەمان ڕاگەیاند، ئەوانی دیکەش کە کارتیان هەیە، دڵنیاییان دەدەینێ کە کاریان لەسەر دەکەین و ماوەیەکی دیکە تاپۆکردنی ئەوانی دیکەش ڕادەگەیەنین.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.