ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری "F-18A" و "F-35"، هه‌روه‌ها سیستمی به‌رگریی پاتریۆت به سویسرا.
ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی به‌رگریی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له چوارچێوه‌ی فرۆشتنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی به سویسرا، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی ٤۰ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له جۆری "F-18A" به به‌های حه‌وت ملیار و ٤٥۲ ملیۆن دۆلار به‌و وڵاته.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه گرێبه‌سته‌كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئاسایشی سویسرای دۆستی ئه‌مریكا و سوودی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌شدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی ٤۰ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له جۆری "F-35" به به‌های شه‌ش ملیار و ٥٨۰ ملیۆن دۆلار به سویسرا.
له راگه‌یه‌ندراوی سێیه‌میشدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مریكا بڕیاری داوه سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆت له جۆری "PAC-3" به به‌های دوو ملیار و ۲۰۰ ملیۆن دۆلار به سویسرا بفرۆشێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.