نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستى به‌شداری كردن له‌پرسه‌ى شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میری ده‌وڵه‌تی کوێت سەردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات
پێشتر له‌په‌یامێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو سەباح ئەحمەد جابر سەباح میری دەوڵەتی کوەیتم پێگەیشت، بە ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پرسە و سەرەخۆشیی دۆستانە لە جەنابتان و لە ڕێگەی ئێوەیشەوە لە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم گەلی کوەیتی برا دەکەم.
له‌به‌شێكی دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه ، لە خوای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و بە بەهەشت شادی بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت، ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنی دەوڵەت و گەلی کوەیتیش هەر بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.