بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ئاوی بۆری ماڵەوە بەکارنەهێنن چونکە قوڕاولیتاوی تێکەڵ بووە.
لە راگەیاندراوێکدا کەوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاوی كردهوه كه لە دوای چاکردنی بۆری ئاوی دوکان-سلێمانی و دابەشکردنی ئاو لە و هێڵەوە ڕەنگی ئاوی چەند شوێنێک گۆڕاوە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خۆڵ و قوڕاوەی کە لە بۆرییەکەدا هەبووە.
راشیدهگهیهنن ، داوا لە هاوڵاتیانی ئەو شوێنانە دەکەن کە ڕەنگی ئاویان گۆڕاوە، ئاوەکە بۆ خواردنەوە بەکاری نەهێنن تا ڕەنگی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.