Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 05:01

ده‌رچوویه‌کی کۆلێژی ساندهێرستی بریتانی بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا راسپێردراوه‌

کوردستان TV
100%

لیوا روكن حامد زه‌هیری،وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا راسپێردراوه‌و رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ست به‌كاربووه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق تا ئێستا به‌فه‌رمی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

لیوا روكن حامد زه‌هیری، ده‌رچووی كۆلیژی ساندهیچرست –ی بریتانیایه‌ و راگری پێشووی كۆلێژی سه‌ربازی عێراق بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌دیارترین ئه‌فسه‌ره‌كان له‌ سوپای ئێستای عێراق و له‌ ئێستاشدا فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌ته‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ به‌غدای پایته‌خت.

شایانی باسه‌ حامد زه‌هیری له‌ ساڵی 1985 زانستی سه‌ربازی له‌ بریتانیا خوێندوه‌و به‌مدواییانه‌ش میدالیایه‌كی له‌ كۆڵیژی ساندهێرست-ی به‌ناوباونگ وه‌رگرتووه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دامه‌زراندنی حامد زه‌هیری وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز،ده‌نگۆی ئه‌مه‌ش بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ باره‌گای گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و نووسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی سه‌وز دوور بخاته‌وه‌.

22111

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.