Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:57

له‌ عێراق 50 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا 4493 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  2020/10/1 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4493  كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ 3685 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

ڕاشیگەیاندووە، 50 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشته‌ 9231 كه‌س.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووه‌، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 367474 کەس لە عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 9231 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و  295882 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.