لەبەیاننامەیەکدا لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات كه ئێوارهى چوارشەمە 2020/9/30، کرایەسەر ھەولێرو داوای لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر ڕووداوەکە دەکات، ئەمە دەقهكهیهتی:
شەوی ڕابردوو ھێرشێکی ترسنۆکانە لەدوورەوەو لەڕێگەی مووشەکی لەرزۆکەوە کرایەسەر ھەولێرو خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە، ئێمە لەلیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، لەکاتێکدا ئیدانەی ئەو ھەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانە دەکەین، ھاوکات داوا لەوەزارەتی ناوخۆو ئەنجوومەنی ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم دەکەین لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لەسەر ھێرشەکەو ئەو دەستە ڕەشەش ئاشکرا بکەن كه لەپشتییەوە بووە.
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لهپهرلهمانى كوردستان
2020/10/1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.