دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی خانهوادهی كامیران مهرعی كرد، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان/ خانەوادەی هەڤاڵی میدیاكار(كامەران مەرعی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی هاوكار و میدیاكاری لێھاتوو (كامیران مهرعی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و سەرجەم راگەیاندنکار و هەڤاڵانی دەكەین و، هاوبەشی خەمتانین.
میدیاکار (كامیران مهرعی) وەك كەسایەتیەكی بەتوانا و شارەزا، نزیكەی بیست ساڵ لە بواری راگەیاندن دڵسۆزانە كاری كردووە و جێدەست و رۆڵی کارای لەو رووەوە دیار و بەرچاو. ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی هەڤاڵان و دۆست و میدیاكاران بۆ دوا كۆچی هەڤاڵی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوە و ئێمە و هەموو لایەك.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
1ـی 10ـی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.