Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:20

عێراق دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکییەی سەر هەولێری راگەیاند

کوردستان TV
#7
100%

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشە موشەکییەی سەر پارێزگای هەولێریان راگەیاند.

تەحسین خەفاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای عیراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كرد ده‌ستگیركران.

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه‌ ئه‌وانه‌یش ده‌ستگیركراون كه‌ له‌ به‌ ئامانج كردنی نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ به‌غدا تێوه‌گلاون.

له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منیی فره‌وان له‌نێوان ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ و پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرد كه‌ پاش ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان بێ سێ و دوو ناوی ئه‌و لایه‌نه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر تێوه‌گلاون.‌

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.