دژە تیرۆری كوردستان به هاوكاری ئاسایشی هەولێر سێ كەسیان بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە دەرمانی قاچاغ دەستگیركرد هەوڵیان داوە دەرمان ببەنە شاری هەولێر.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دژە تیرۆری كوردستان هاتووه، دەستگیرکردنى سێ كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانیكردن به ده‌رمانى قاچاغ له درێژه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕ‌كردنى دیارده‌ى بازرگانیكردن به ده‌رمانى قاچاغ و هه‌ر كارێكى نایاسایى و قاچاغ، سێ كه‌س له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر به تۆمه‌تى بازرگانیكردن به ده‌رمانى قاچاغ ده‌ستگیر كران وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه به ورده‌كارییه‌كان دراوه:
1. رۆژى 25-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگیر كرا به‌ناوى (دلێر عومه‌ر محه‌مه‌د شه‌ریف) - دانیشتووى شارى كه‌ركووك - گه‌ڕه‌كى ئیسكان - پیشه/ كارمه‌ندى ئاسایشى یه‌كێتیى، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕێكى زۆر پێداویستى پزیشكیى كه بریتى بوو له (239) پارچه حه‌ب و ده‌رمان و (300) دانه سرنج و (25) سۆنده‌ى كانیووله به ئۆتۆمبێلى جۆرى كۆڕۆڵا، ژماره (249836/ سلێمانى)، داخیلى شارى هه‌ولێر بكات.
2. رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگیر كرا به‌ناوى (محه‌مه‌د فه‌لاح حه‌سه‌ن) - دانیشتووى شارى كه‌لار- گه‌ڕه‌كى گۆران - پیشه/ شوفێرى ترێله، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (52) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (جاگوار) كه بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كار دێ به ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مان، ژماره (67528/ سلێمانى)، داخیلى شارى هه‌ولێر بكات.
3. رۆژى 29-9-2020، كه‌سێك ده‌ستگیر كرا به‌ناوى (عه‌لا‌و عه‌دنان عه‌بدولكه‌ریم) به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب - دانیشتووى شارى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى - پیشه/ شوفێر له كۆمپانیاى (واى شیپ) له گوندى گه‌زنه، كه هه‌وڵى ده‌دا له‌ڕێگه‌ى بازگه‌ى شێراوه بڕى (126) كارتۆن ده‌رمان له جۆرى (كلافۆكس - 1 گم) به یٔۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر جۆرى مارسیدس ئه‌كترۆس، ژماره (152521/ سلێمانى) كه شوێنى تایبه‌تى بۆ دوست كراوه بۆ شاردنه‌وه‌ى بابه‌تى قاچاغ، داخیلى شارى هه‌ولێر بكات.
ئێمه وه‌ك دژه تیرۆرى كوردستان دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ئاسایش به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردن و به‌شوێنداچوونى دیارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو و هه‌ر كارێكى نایاسایى كه زیان به ته‌ندروستى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئارامیى هه‌رێم بگه‌یه‌نێ و هه‌موو رێوشوێنێكى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر بۆ بنبڕ‌كردنى یٔه‌م دیارده‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.